send link to app

Puxta muslim app for iPhone and iPad


4.0 ( 4640 ratings )
Reference Education
Developer: Hardi Salih
Free
Current version: 1.0, last update: 4 years ago
First release : 02 Apr 2019
App size: 21.96 Mb

سوپاس بۆ خوا بە بەرهەم هێنانی ئەم . بەرنامە هیوادارم سوودمەندبێت بە هەموان.

خۆێنەری بەرێز بزانە کەوا گشت مرۆڤەکان لەزەرەر و زیاندان تەنها ئەو کەسانە نەبێت کە ئەم چوار سیفەتانەیان تێدایە
یەکەمیان باوەڕهێنان،
دووەمیان کردەوەی چاک،
سێ یەمیان بانگەوازی و ئامۆژگاری،
چوارەم ئارامگرتن لەسەر ئەم باوەڕ و کردەوە و بانگەوەز و ئامۆژگاریە،...بەبەڵگەی ئەم سێ ئایەتەی کە لەسورەتی العصر دا هاتوە،..خوای گەورە فەرموویەتی:
وَالْعَصْرِ(1)إِنَّ الْإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ (2)إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ (3)


واتە:سوێند به زه‌مانه‌، سوێند به‌کاتی عه‌سر. به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له زه‌ره‌رمه‌ندی و خه‌ساره‌تمه‌ندیدایه‌.بێجگه له‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌و ئامۆژگاری یه‌کتریشیان کردووه که هه‌میشه پابه‌ندی حه‌ق بن (پابه‌ندی حه‌قیش پێویستی به خۆگری هه‌یه‌)، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه تا هه‌میشه و به‌رده‌وام، خۆگرو ئارامگریش بن.


موسڵمانی خۆشەویست باوەڕی ڕاست بریتی یە لە باوەڕ هێنان بە خوای گەورە وە بە پێفەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم)وە بەگشت ئەو شتانەی پێی هاتووەو هەواڵی لە بارەیانەوە داوە وە بزانە باوەڕهێنان بە خوای گەورە بە ڕاست و قبوڵکردو دانانرێت ئیللا بە بەتەنها دانانی خوای گەورە نەبێت لەپەرستن و بەڕێوەبردن و ناو و سیفاتەکانیدا.
وە باوەڕهێنان بە پێغەمەری خوا(صلی الله علیە وسلم) بەڕاست و قبوڵکراو دانانرێت ئیلا بە شوێنکەوتنی و بەراست دانانی و بە دوورکەوتنەوە لە هەموو ئەو شتانەی نەهی لێکردووە لە شیرک و بیدعەو تاوانەکان.
وە بزانە کردەوە بە چاک و قبوڵ کراو دانانرێت ئیلا بە بوونی دوو مەرج نەبێت کە بریتین لە نیازپاکی بۆ خوای گەورە لە گشت عیبادەتەکاندا و وە شوێن کەوتنی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم)هەروەکو فوزەیلی کوڕی عیاز (رەحمەتی خوای گەورەی لێبێت) دەفەرمووێت لە تەفسیری ئەم ئایەتە پرۆزەدا:


الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ (الملك 2 )


هه‌ر ئه‌و خۆی مردن و ژیانی به‌دیهێناوه‌، تا تاقیتان بکاته‌وه‌، کێتان کرده‌وه‌ی چاکترو په‌سه‌ندتره‌، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌سته به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، وه لێخۆشبووه له ئیمانداران.
لە تەفسیری ئەم ئایەتدا فەرموویەتی باشترین کردەوە بریتیە لە نیازپاکترینیان بۆ خوای گەورە وە مونفیترینیان بۆ سوننەتی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) وتیان ئەی باوکی عەلی نیاز پاکی و لەسەر سوننەت یەعنی جون؟ فەرمووی کردەوە ئەگەر بە نیاز پاکیش بکرێت بۆ خوای گەورە بەڵام لەسەر سوننەتی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) نەبێت و بەڵگەی لەسەر نەبێت ئەم کردەوەیە قبوڵ ناکرێت وە کردەوە ئەگەر لە سەر سوننەت بێت بەڵام بە نیازپاکی بۆ خوای گەورە ئەنجام نەدرێت قبوڵ ناکرێت کردەوە ئەو کاتە قبوڵ دەکرێت کە بە نیاز پاکی و لە سەر سوننەت بکرێت.


خوای گەورە نیەتمان خالص بکات بۆ ئەوەی هەمووکارێک بکەین لەپێناو الله بێت.




لە کۆتایدا سوپاسو ڕێزم بۆ هەموو هاڕێو خۆشەویستانمان بە هیوام سوودمەندبێت بۆ هەموان تکایە ڕەخەنەو پێشنیارەکانتانمان بۆ بنێرن ...